بێژەری دیاری کەناڵی کوردسات، ئارام عەبدوڵا دەستلەکارەکەی لە کەناڵی کوردسات راگەیاند.
ئارام عەبدوڵا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" دوای زیاتر له ٥ ساڵ کار کردن له ده‌زگای میدیایی کوردسات ئه‌مڕۆ ده‌ستم له‌کارکێشایه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم به کوردساته‌وه نه‌ماوه".
هەروەها دەشڵێت" هیوای سه‌رکه‌وتنم هه‌یه بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا یه‌کمان ناسیوه‌و پێکه‌وه کارمان کردووه".
ئارام عەبدوڵا یەکێک لە رۆژنامەنووسە مەیدانییەکانی کەناڵی کوردسات، زیاتر رووپێوی هەواڵ و راپۆرتە مەیدانییەکانی رۆژی دەکرد.