حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆش بوونی قەرزی %15ی كارەبای بۆ هاووڵاتیان تا ڕۆژی 1/11/2020 درێژكردەوە.
بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕ دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبونی رێژەی 15%ی کۆی قەرزەکانی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان بەو مەرجەی کە تاوەکو 1-11-2020 کۆی قەرزەکان بگەڕێننەوە.
ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم لەماوەی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزییەوە دراوە و بڕیاربوو هەتا یەکی ئەیلول کاری پێ بکرێت.