ماكرۆن: هاتووم تا پاڵپشتی عێراق بكەم لە كاتی خۆیدا

سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند" هاتووم تا لە كاتی دیاریكراودا پاڵپشتی عێراق بكەم هاوكاریی سەرەكییان بكەم".

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی کۆماری لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆکی فەڕەنسا وتی"  دڵخۆشم بۆ یەكەم جارە سەردانی بەغدا دەكەم، هاتووم تا لە كاتی پێویست پاڵپشتی ئەم وڵاتە بكەین". 

 

ماکرۆن ڕاشیگەیاند" عیراق رووبەڕووی ئاڵنگاری دەستوەردانە دەرەكی بووەتەوە، چ ئەوانەی ساڵانێكە هەیە یان ئەوەی كە بەمدواییە دەستیپێكردووە، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ هێرش و پەلامارەكانی توركیا".

 

هاوکات لای خۆشیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سوپاسی هاوكاری و پشتیوانییەكانی فەڕەنسای كرد بۆ عیراق لە جەنگی دژی تیرۆر. 

 

ئەوەشی خستەڕوو: نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێکان، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو وڵاتان باش بێت و هیچ وڵاتێک دەستوەرنەداتە کاروباری عێراقەوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری هاوبەشیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و بەرەو پێشبردنی ناوچەکە. 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەگەڵ شاندی یاوەری بۆ كۆبوونەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.



PM:02:27:02/09/2020