نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى سياسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ياسادانان، بابه‌تى دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بەربەستەکانی ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌يان، پێويستيى بايه‌خدانى زياتر به دۆخى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان به خه‌ڵكى گه‌ڕاوه بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دى، خرانه به‌ر باس.