گەرمیان.. بە هەورە برووسکە گەنجێک گیانی لەدەستدا

لەگەرمیان لەناحیەی شێخ تەوێڵ لە گوندی بەکربایەفی بەهۆی ھەورەبروسکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.


لە کاتی شەپۆلی هەورەو بارانی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلول، لەگوندی بەکربایەفی سەر بەناحیەی شێخ تەوێڵ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە سێ مانگە هاوسەری کردووەو ناوی ( ئاکۆ فایەق غەریب) بەھۆی ھەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە.


 ئەو گەنجە لەکاتی کارکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گوندەکە ھەورەبروسکە لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 


PM:09:50:02/09/2020