تەندروستی سلێمانی: زیاتر له‌ ٧٠٠ چاكبووه‌ی كۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە". 

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" تا ئێستا ٧٩٩ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە".

 

وتیشی" كۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەك چارەسەر هەزار و ١٣ نەخۆشە". 



PM:08:01:03/09/2020