سەرۆکی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەفدێکی کە هەموویان پارتین لەگەڵ ئۆردوغان کۆدەبنەوە

‌دانیشتنی ئەم بەیانیەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ چاویش ئۆغلو

بەبێ دانانی هیچ وادەیەکی پێشوەخت سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە هەموویان پارتین گەیشتنە تورکیاو بڕیارە دوانیوەڕۆ لەگەڵ تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.


بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) سەردانەکە لەسەر داوای تورکیا بووە، ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە ٢ی ئەیلول سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا بۆ دووجار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبوەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەلایەن میدیاکانی پارتیەوە لەسەر ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بووترێت.

 
وەفدەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کە بەبێ بەشداری هاوبەشەکانی حوکم لەهەرێم گۆڕان و یەکێتی بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە کەریم شەنگالی و سەفین دزەیی و فەوزی حەریری بەشدارن تیایدا، بەڵام شێخ جەعفەر مستەفا و مستەفای سەید قادر نەبراون کە هەردووکیان جێگری سەرۆکی هەرێمن و لە دوو حیزبی جیاوازی بەشداری حوکمن لەهەرێمی کوردستان.

 
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە فەرەنسا ناکۆکیەکی گەورەی لەگەڵ تورکیادا هەیەو لەهەوڵدایە تورکیا لەناوچەکەدا کەنارگیری بکات و، جووڵەیەکی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا دەستپێکردووەو، لەو چوارچێوەیەدا دەیەوێت هەرێمیش بەشێک بێت لەو کەنارگیرخستنی تورکیا، کە ئامانجەکەی بەرگرتنە لە سیاسەتی پاوانخوازی تورکیا.

 
میدیای سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ هەینی ٤ ئەیلول بڵاویکردوە کە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

 


AM:10:36:04/09/2020