فرێمینگ ئەنجامی پێشبڕكێی فۆتۆ موبایل ــ ژینگە 2020ـی راگەیاند

‌فۆتۆ: گەیلان حاجی و محمد بەكر
لەشاری هەولێر ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 3ـی 9ـی 2020 لەفێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، بەڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و بەسپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیاسێل، پێشەنگایەكی بۆ 25 وێنەی سەركەوتوی پێشبڕكێی فۆتۆی موبایل ــ ژینگە 2020ـی كردەوە.


لەو رێورەسمەدا کە ژمارەیەک فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووس و رۆشنبیر بەشداربوون، براوەی پێشبڕكێكە خەڵاتكردن.


هەر لەو بۆنەیەدا  فێرگەکەو بەشداربووان، جەختیان لەوە کردەوە كە فێرگەی فرێمینگ ئامانجییەتی هەموان لەئاستی ئەو مەترسییانە ئاگاداربكاتەوە كە بونەتە هۆی مەترسی سەر ژینگەی نیشتیمانەكەمان.


فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی کە سێ ساڵە کراوەتەوە ئۆفسیەکەی لەهەولێرە نزیك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر.

 


AM:10:30:05/09/2020