ئەمڕۆ لە سنوری قەزایی چەمچەماڵ بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند" ئەمشەو شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ لە تەكیەی كاكەمەند سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، سێ كەس كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون".
وتیشی" ئەو دوو بنەماڵەیە یەکێکیان خەڵکی قوڕاوەن و ئەوی دیکەشیان خەڵکی کانی سپیکەن و لە ئێستادا کێشەکە کۆنتڕۆڵکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە".