یوسف محەمەد: گرووپێکی گۆران پێیوایە مانەوەی خۆیان پەیوەستە بە مانەوەیان لە دەسەڵاتدا

سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە نوسینێکیدا ڕەخنە لە بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت" گروپێک پێیان وایە کە بوون و مانەوەیان پەیوەستە بە مانەوەیان لە دەسەڵات و گەر لە دەسەڵاتدا نەبن هیچ نین و هیچیان پێناکرێت". 

 

د. یوسف محەمەد سادق سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتارێکیدا بەناونیشانی (کێشەکان قوڵترن) پەیامێک ئاڕاستەی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت" ئەوەی ئەمڕۆ لە جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان ڕویدا، جارێکی تر دوپاتی بونی دوو دوونیابینیی جیاواز ئەکاتەوە لەناو کۆی دەستەبژێری سیاسی و حیزبیی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی. گروپێک پێیان وایە کە بون و مانەوەیان پەیوەستە بە مانەوەیان لە دەسەڵات و گەر لە دەسەڵاتدا نەبن هیچ نین و هیچیان پێناکرێت".

 

ڕاشیگەیاندووە" هەر بۆیەش ئەمانە هەموو شتێک ئەکەن بۆ مانەوە لە دەسەڵات. مۆنۆپۆلی بازاڕ و کار و ئابوری و چەک و هێزی چەکدار ئەکەن بۆ مانەوە لە دەسەڵات و درێژەدان بە حوکمڕانیی خۆسەپێنیان". 

 

یوسف محەمەد لە نوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە: بە پێچەوانەی ئەمانەوە گروپێکی تر هێزی خۆیان لە بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک و نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیی خەڵک دەبیننەوە، هەر لەبەر ئەمەش بەرژەوەندیی خەڵک لەهەر شوێنێک بێت لەو سەنگەرەن.

 

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" ئەمڕۆ هاوڕێمان دکتۆر غالب نوێنەرایەتیی ئێمە و دەنگدەری گۆڕان و جەماوەری ناڕازی کرد لەبەرامبەر ئەو دەستەبژێرە بچوکەی بۆ یەک جاریش خۆیان لە مەنگەنەی دەنگی هاوڵاتییان نەداوە و بایەخی متمانەی دەنگدەران نازانن و، ئەشیانەوێ بڕیارە چەوتەکانی خۆیان بەسەر نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکدا بسەپێنن".

 

دەقی وتارەکەی یوسف محەمەد لەم لینکەوە بخوێنەوە: 

 


PM:11:49:05/09/2020