کالیفۆرنیا بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات

ولایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکی بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کرد، ئەمەش بۆتە هۆی قورسبوونی ئەو ئاگرەی چەند هەفتەیەکە ئەو ولایەتەی گرتۆتەوە.


رۆژنامەی " لوس ئەنجلس تایمز" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پسپۆرانی بواری کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمای ئەو ولایەتە دەکەن لە کاتێکدا کە گەیشتۆتە ٤٧ پلەی سەدی.

 
لە ساڵی ١٩٧٩ دا کالیفۆرنیا پلەی گەرمای گەیشتە ٤٦ پلە.

 
پسپۆرێکی بواری کەشناسی لە سەنتەری نیشتمانی کە ناوی ئۆکسنار دیڤید سویتە، دەڵێت" پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پلەی گەرمای هەندێک شوێن بگاتە ٤٨،٣ پلە بەتایبەتی لە ناوچەی ودلاند هیلز. 

 
ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات کە ئەو ناوچانە بەرزترین پلەی گەرما بەدرێژایی مێژوو تۆمار بکات.

 
بەرزبووبەوەی پلەی گەرما کێشەی گەورەی بۆ پرۆسەی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دروستکردووە کە تا ئێستا ٣٦ فەدان زەوی سووتاوە.

 


AM:08:52:06/09/2020