محەمەد حەلبووسی سەردانی هەرێم دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێم بکات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، ئامانجی سەردانەکەی حەلبووسی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانە، لەگەڵ سەركردایەتیی كورد و وەرگرتنی بۆچوونی هەرێم لەسەر پڕۆژەكە، لەگەڵ زانینی بۆچوونی كورد لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژەیاسا كە ئێستە ئامادەن لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

 

هاتنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە دوێنێ‌ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستی پێ‌ كردەوە و حەلبوسی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە هەڵگرن و بەکۆدەنگی کار لەسەر تەواوکردنی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان بکەن.



PM:01:51:06/09/2020