لە‌سە‌ر كێشەی نەوت.. نوێنەری هەرێم ئامادەی دادگایكردن نەبوو

‌لۆگۆی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند كە كەس لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمەوە ئامادەی دادگای فیدراڵی نەبوو كە بەبۆنەی " ناردنە دەرەوەی بە قاچاخی" نەوتەوە لەسەریان تۆماكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیهاد  بە ماڵەپەری (مسلە) ی راگەیاندووە كە كەس لەهەرێمەوە ئامادەی ئەو دادگیكردنە نەبووە كە لەدادگای فیداڵی لەبەغدا كە 5 شەممە 29-5 بەڕێووەچوو بۆ چارسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا‌و هەولێر لەسەر پرسی نەوت.
هەر ئەمرۆ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەرنی چەند وەفدێكی دیبلۆماسی لەبەغدا، ناردنە دەرەوە‌و فرۆشتنی نەوتی بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا لەلایەن هەرێمەوە بە "دزی ناوبرد".
 



AM:01:10:30/05/2014