سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو ٧ پەرلەمانتارەی بڵاوکردەوە کە خانەنشینیان رەتکردۆتەوەو جگە لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوی و گۆڕان، هیچ پەرلەمانتارێکی تر خانەنشینی رەتنەکردۆتەوە.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین کراوە، تیایدا هاتووە" هەریەک لە عەلی حەمە ساڵح، شیرین ئەمین ( شیرین کاوە گەرمیانی)، شایان کاکە ساڵح، کازم فاروق، سیپان سالم، کاوە عەبدولقادر، مژدە مەحمود، دەستەبەرداری مووچە و دەرماڵەو ئیمتازاتی خانەنشینی دەبن".
لەسەربەندی یاسایی خانەنشین و رەتکردنەوەی ئەو یاسایەوە، سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی پێشووی نەوەی نوێ رایگەیاند کە خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتکردۆتەوە، بەڵام ئێستا ناوی لەو لیستەدا نییەو، بەپێیە بێت ناوبراو خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتنەکردۆتەوە.