مستەفا كازمی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی دەروازە سنوورییەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بکات. 

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کازمی دێتە هەرێم بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکان.

 

سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ ئاماژەی بەوەکردووە" رەشنوسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە ئەنجومەنی وەزیران تێدەپەرێت،و دەنێردرێ بۆ پەرلەمان،ئەمڕۆ بە شێویەکی نافەرمیی کۆپیەکمان دەستکەوت  پەیوەست بە پشکیی هەرێم گۆڕانکاریەکی ریشەیی ئەوتۆ  نابینرێ و نزیکە لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ ، رێوشوێنی زیاتر سەبارەت بە گێرانەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم خراوەتە ڕوو".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق باسی لەوەشکردووە: یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ زیاتر بۆ ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بە شیوەیەکی یاسایی دەستکراوە بکا نزیکەی ۲۷ ملیار دۆلاری تر قەزر بکا بۆ دابینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەو چەند مانگەی لە سالی ۲٠۲٠ ماوە.



PM:04:37:09/09/2020