ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ  پێنجشه‌ممە مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  سەردانی ھەورێم بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان کۆبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانی هەرێم بکات و سەرەتا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت کۆببێتەوە، دواتر کازمی سەردانی سلێمانیش دەکات و چەند کۆبونەوە و دیدارێک ئەنجامدەدات.

 

دوێنێ چوارشەممە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردبووەوە، مەبەستی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکانە.

 

له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی مسته‌فا كازمی ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 


AM:09:31:10/09/2020