ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەردەوامە لە دابەزین، دوای ئەوەی چەند رۆژێك نرخەكەی بەرزبوو، لە خوار ٣٩ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٩ دۆلارو ٩٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزی بۆ ٣٧ دۆلار و ٢٠ سەنت، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.