لە دوای گەیشتنی بە ناوچەی گەشتیاری مێرگەپان، كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەی بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی و لایەنە سیاسییەکان کۆتایی هات.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ئاسته‌نگیانه كرا كه رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، هاوكات پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت تاوتوێ كراوه و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه قۆناغی ئێستا پێویستی بە بونیادنانەوە و كۆدەنگی هەیە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەمڕۆ عێراق لەبەردەم دەرفەتێكی مێژوییدایە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشە كەڵەكەبوانەی چەندین ساڵە بەرۆكی وڵاتیان گرتوە، هەروەها باس لە پرۆژە بونیادنانەوەی ئابوری و سیستمێكی كارگێڕی بەشێوەیەكی باشتر بۆ وڵات كرا".
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یه‌نرایه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له رێگه‌ی هه‌لیكۆپتره‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێكه‌وت و بڕیارە تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دابنێت، هەروەها دواتر کازمی لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی و نوێنەری کەسوکاری شەهیدان کۆدەبێتەوە.