مناڵێکی بچوک بەهۆی مانەوەی لەناو ئۆتۆمبیلێکی داخراو بۆ ماوەیەکی زۆر، گیان لەدەستدەدات

منداڵێکی سێ ساڵەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەهۆی مانەوەی لەناو ئۆتۆمبێلێكی داخراودا،   باری تەندروستی تێکدەچێت و دوای مانەوەی شەوێک لە خۆشخانە گیان لەدەستدەدات.


ئەو منداڵە سێ‌و ساڵە کە ناوی (هۆنیار)ەو كوڕی دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە له‌ فراكسیۆنی گۆڕان، دوێنێ هەینی كاتێك چونەتە ماڵی باپیرەی، لەوێ لەبەرچاویان دیارنامێنێت و دوای گەڕانێكی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان بە بێهۆشی دەیدۆزنەوە، پاشان دەیبەنە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی تر، بەڵام ئەم بەیانییە گیانی لەدەستدا.


مەبەستە د.عەلی رەشید خۆشناو، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەی ئەو منداڵە كردوە و نیگەرانی خۆی و ئەنجومەنی پارێزگاكەی بە روداوەكە دەربڕیوە.
 


PM:01:11:12/09/2020