مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێم داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی
ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی گردبوونەوەو لە گردبوونەوەکەدا داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی و به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت.
لەڕاگەیەندراوێکدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان مامۆستایان دوو داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له" دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان بەشەکاندا، ئەولەویەتیش بۆ ئەو وانەبیژانەی ساڵی خزمەتیان زۆرە. هاوكات رەچاو کردنی ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچوون بەو مەرجەی وانەبێژی کردبێت لەکاتی دامەزراندندا".
ده‌سته‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، دامه‌رزاندیان مافی سەرەتاییانە و دەیانجار داوایان کردووە و لای هەمووان روونە کە مامۆستایانی وانەبێژ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بێ دابڕان کاری خۆیان ئەنجامداوە و لەهەمان کاتیش‌دا لەوپەڕی خراپی دۆخدا ژیان دەگوزەرێنن لە هەموو روویەکەوە.
هاوکات لە ڤڕاگەیەندراوەکەدا مامۆستایانی وانەبێژ داواکارن لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کەرتی پەروەردە بەدەم داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن و داواکارییەکانیان وەك خۆی جێبەجێ بکەن لە زووترین کاتدا.
AM:10:19:13/09/2020