هەولێر.. دوو هاوسەر هەوڵیاندا کێشەی کۆمەڵایەتیان بە ئۆتۆمبێل یەکلایی بکەنەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" دوو هاوسەر هەوڵیاندا لەڕێی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکانیان، کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان یەکلایی بکەنەوە". 

 

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند"  کاتژمێر 4:30ی سەر لەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولیر پیرمام لەدەروازەی شاری زێرین دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی گێلی و یارس پێکیاندادا وەلەئەنجامی روداوەکە سوپاس بۆخوا هیچ زیانی گیانی نەبو بەلام زیانی مادی بونی هەبوو".

 

ڕوونیشیکردەوە: لەکاتی لێکۆلینەوە لەروداوەکە دەرکەوت کە هەردوو شوفێر ژن و مێردی یەکترن و کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوە پێشتر، ئەمرۆ کاتێک پیاوەکە چۆتە مال بۆ بینینی منالەکانی دوبارە کێشە لەنێوانیان دروست بوە وە لەئەنجام ئافرەتەکە لەمال چۆتە دەرەوە بۆ چونە بنکەی پۆلیس بۆ سکاڵا نوسین وەپیاوەکەش هەولی داوە کەرایبگرێت بەڵام سەرکەوتو نەبوە بۆیە هەوڵی دابو بەئوتومبێل بشکێنێتەوە سەری بۆ راگرتنی، لەئەنجامدا خۆی کێشابو بەدواوەی لای شوفێری ئوتومبێلەکەی هاوسەری و وایکردبوو کۆنترۆل لەدەستبدا.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە" لەدوای روداوەکەش هەردولا لەسەر کێشەکانیان بەردەوام بون و شوفێرە ئافرەتەکە سەرەرای کێشەکانی پێشوتری داوای قەرەبوی زیانەکانیشی کرد کەبەر ئوتومبێلەکەی کەوتبوو، بۆیەکلایی کردنەوەی کێشەکەش سکالا تۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی پیرزین". 



PM:11:54:13/09/2020