یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی هێرشبەرێکی کڕی

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی لەگەڵ هێرشبەری هۆڵەندی ممفیس دیپای رێککەوتووەو ئەو یاریزانە  لە چەند رۆژی داهاتوو دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەو،ە یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٢٥  ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ دیپای هۆڵندی و یاریزانی یانەی لیۆن کردووە، کە یانە کەتەلۆنیەکە لە هێڵی هێرشبردن یاری بەم یاریزانە دەکات.
گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەسەر داوای کومانی راهێنەر بووە، دەیەوێت وەکو یاریزانی ژمارە ٩ لە هێڵی پێشەوە یاری پێ بکات.
یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزانی داوە، دیارترینیان سوارێز، ڤیدال، تۆدیبۆ و ئۆمتیتیە، دەبێ پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەستبەرداریان ببێت.
 


AM:11:02:15/09/2020