سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازل میرانی لەسەر پرسە هەنووکەیەکان قسە دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سەردانەکەی ئەم دوایەی کازمی بۆ کوردستان " خۆنواندن و خۆهەڵكێشان بوو".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی لەبارەی پەیوەندی خۆیان و یەکێتی یەوە دەڵێت "به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كێتی-ن، وه نیازێكیش هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی عیراق-یش ده‌دوێت".
دەربارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ کوردستان، میرانی دەڵێت " كارێكی باش بوو، به‌ڵام خۆنواندن و خۆهه‌ڵكشانی تێدابوو، كورد له‌عیراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، عه‌بادیه، مسته‌فا كازمیه یان وه‌ك كاك سه‌عدی پیره وتی كێشه‌ی ئێمه "حه‌یده‌ر مالكی" نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی كورد "مێنتاڵییانه" به‌رامبه‌ر كورد كه هه‌میشه به‌كه‌م سه‌یری كورد ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق و دۆستایه‌تی كورد له‌نێوان توركیا و فه‌ره‌نسادا، میرانی ده‌ڵێت" به‌بۆچوونی من كورد ده‌بێت هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبژێرێت، كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا زۆرباشبوو، كاك نێچیرڤان شتی نوێی به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وت كه‌خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی (واته ماكرۆن) نه‌یزانیووه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردستانی عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه ."