بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتە هەولێر و لە هەفتەی داهاتوودا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی".
له‌و باره‌یه‌وه هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر بە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێری ڕاگەیاندووە" شایسته دارییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ كه بڕی (هه‌شت ملیار و هه‌شتا و پێنج ملیۆن دینار)ه گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
باسی لەوەش كرد: موژدە بە جووتیاران دەدەین لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی ئەو پارەیە دەكرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە شایستەداراییەكانی جوتیاران بۆساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و٢٠١٧ تا ئێستا نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كرد و به‌ڵێنی به جوتیاران دا كه شایسته داراییه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات.