سێ مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا

کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا کرا.

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو بۆ جارێکی تر سێ موشەك ئاڕاستەی ناوچەی فڕۆكەخانەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی كراوە.

 

شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە" تا ئێستا زیانە گیانی و داراییەكانی هێرشەكە نەزانراوە، بەڵام بەهۆیەوە هاتوچۆ لە ناوخۆی فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە".

 

شانەی ئەمنی عێراق شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوەدەکات" دوای چەند خولەكێكیش دەركەوتووە شوێنی ئاراستەكردنی موشەكەكان له‌ ناوچه‌ی شه‌بوغرێبی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ ئاراسته‌كراوه‌". 

 

له‌ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردوه‌.



PM:08:45:20/09/2020