کەشناسی: پلەکانی گەرما لە هەرێم نزمدەبنەوە

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ دووشەممە و سبه‌ی سێشەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی‌ گه‌رما به‌ره‌و نزمبوونه‌وه‌ ده‌ڕۆن.

 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەی سێشەممە کۆتا رۆژە بۆ بەرزی پلەی گەرما لەسەر ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک نزمدەبێتەوە لە ٣٨ بۆ ٤٠ پلەی سیلیزی لە سەنتەری پارێزگاکان".

 

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە" رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرمان نزمدەبێتەوە بە نزیکەی ٣-٤ پلەی سیلیزی و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە، بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان لە ٣٥ پلەی سلیزی یان کەمتر تۆماربکرێت".



AM:11:03:21/09/2020