بەرشەلۆنە ڤیدالی بە یەک ملیۆن یۆرۆ فرۆشت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئارتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی هێڵی ناوەندی بە بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ فرۆشتووە.
یانەی ئینتەرمیلان کەمێک پێش ئیستا بە فەرمی گواستنەوەی ڤیدالی راگەیاند، نرخی گرێبەستەکەش ١ ملیۆن یۆرۆ بووە، لەگەڵ پارەی زیاتر لە کاتی گۆڕانکارییەکان.
ڤیدال یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە لایەن کومانی راهێنەرەوە داوای رۆشتنی لێکرا،ئەویش دوای دوو ساڵ یاریکردن بڕیاری رۆشتنی دا.


PM:12:19:22/09/2020