لە پارێزگای دهۆک ١٢٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٢٦ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٢٦ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ١٢٦ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە سێ هەزار و ٨٣٦ هاوڵاتی ئێستاش پێنج هەزارو ٧٥١ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 

PM:01:43:22/09/2020