لاهور شێخ جەنگی: لە ریفراندۆمدا چارەنووسی گەلی کوردستان کرا بە قوربانی غروری چەند سیاسییەکی کاڵفام

هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی ریفراندۆمی وێناکردن "بەو رۆژەی چارەنووسی گەلی كوردستان  كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام".


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەیویتەر لە پۆستێک لە هەژماری خۆی، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان "25-9-2020 ئەو رۆژەی كە چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام، سەرباوی شكستی ریفراندۆم و بێهیواكردنی گەلێك لەسەربەخۆیی، بەڵام هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەیشتن بەمافی رەوای چارەی خۆنووسین بەردەوام دەبێت".

 
مەسعود بارزانی کە ئەو دەمە سەرۆکی هەرێم بوو، هاوکات بە رابەڕی ریفراندۆم هەژمار دەکرێت، لەم ساڵیادەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توتیتەر نووسیوویەتی "خـــۆنــاچــەمـێنین".

 
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا ٩٣%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.




PM:04:50:25/09/2020