لەبەركردنی قورئان لە زیندانی هەمیشەی ئازادی كرد

پاش ئەوەی توانی قورئانی پیرۆز بەتەواوەتی لەبەربكات، كچەزیندانییەكی وڵاتی كامیرۆن كە لەزیندانی ناوەندیی دوبەی لە ئیمارت حوكمی هەتاهەتایی بەسەردرا سەپێنرابوو، ئازادكرا.
ئەو كچە كە ناوی فاتمە محەمەدەو شەش ساڵی لەماوەی زیندانییەكەی بەسەربردووە، بەهۆی بە قاچاغبردنی حەشیش سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرابوو.
فاتمە هاوكات لەگەڵ چونەزیندانەوە بووە موسڵمان و لەماوەی مانەوەیدا لەزیندان بەباشی خۆی فێری زمانی عەرەبی كردووەو دواتر بەتەواوەتی قورئانی لەبەركردووەو پاشان دەسەڵاتداران لەبەرامبەر ئەم كارەیدا وەك پاداشتێك ئازادیانكرد.
 فاتمە دەڵێت: "ئەو دەسكەوتەی بەدەستمهێنا ئاسان نیەو پێویستی بەئارامگرتنی زۆر هەیە، متمانەم بەخوا هەبوو كە لەزیندان ئازاد دەبم و دوبارە خێزان و خۆشەویستانم دەبینمەوە".
رونیشكردەوە، ئەو سەر بە خانەوادەیەكی موسڵمانەو ئەمەش بەشێوەیەكی زۆر یارمەتیدەری بووە بۆ ئەوەی پاش شەش ساڵ لەهەوڵ و ماندوبون، بتوانێت بەتەواوەتی فێری قورئان ببێت و لەبەری بكات.
ئازادكردنی فاتیمە لەچوارچێوەی چەند پرۆگرامێكی هانئامێزدا دێت كە بەچاودێری حكومەتی دوبەی بەڕێوەدەچێت و بەهۆیانەوە زیندانییان لەبەرامبەر فێربونی قورئان و لەبەركردنی، ئازاددەكرێن یان سزاكەیان سوك دەكرێت.

لەعەرەبییەوە: والی شێخ عەلی
سەرچاوه: awaniq.com



PM:02:56:01/06/2014