یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی محه‌مه‌د دلاوه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گرێبه‌ستی شێركۆ كه‌ریمی نوێكرده‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزان ( محه‌مه‌د دلاوه‌ر)ی ڕگه‌یاند به هۆی بوونی كێشه‌ی خێزانی له لایه‌ن یاریزانه‌كه‌وه .
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یكیدا وتی:" ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر ، بریاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزان ( محه‌مە‌د دلاوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوولا ).
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه وتی:" یاریزان محه‌مه‌د دلاوه‌ر خۆی دوای پێشكه‌شكرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه به‌هۆی بوونی هه‌ندێک كێشه‌ی خێزانی و تایبه‌تی ".
جێی باسه یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی یاریزان شێركۆ كه‌ریمی بۆ وه‌رزێكی تر نوێ كرده‌وه .
PM:09:31:25/09/2020