ئەمڕۆ لە ئاوی زێی قەندیل لە گوندی مەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێک خنکا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند" کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمڕۆ هەینی لە ئاوی زێی قەندیل لە گوندی مەکرانی سەر بە ناحیەی باتاس تەرمی گهنجێك دۆزراوەتەوە".
وتیشی" كه گهنجهكه ناوی (ش، ئـ، ح)ە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ە، تەرمی گهنجهكه لەلایەن تیمی ژێر ئاوی بنكەی قەندیلەوە دۆزراوەتەوە".
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هاووڵاتییان روو دەکەنە رووبار و بەنداوەکان بۆ مەلەکردن و بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی ئەمساڵ هەشت رووداوی خنکان لەو سنورە بوونی هەبووە.