سبه‌ینێ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە چەکی پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای هەولێری دابەش بکرێت. 

 

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، سبەینێ‌ یەكشەممە، چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت.

 

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر وتیشی" سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووە و بڕی پارەكەش  هەشت ملیار و ٨٥ ملیۆن دینارە و سبەی دابەش دەكرێت".

 

هێمن سەید موراد ڕاشیگەیاند" لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هاوکات رۆژی یەكشەممە لە ژمارە پسولەی ١٤٠ تاوەكو ٤٤٠ و رۆژی دووشەممەش لە ٤٤١ تاوەكو ٨٤٦ دابەشدەكرێت".



PM:01:42:26/09/2020