کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدرێت.
بەپێی زانیاریەکانی "سپی"، کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی ١٧٩ پەرلەمانتار دەستیپێکرد، تائێستاش به هیچ ڕێكهوتنێك نهگهیشتوون.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق، گفتووگۆیەکی کراوە لەبارەی بابەتی بازنەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو بابەتە.