کەمێک پێش ئێستا مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە، بە هۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو بۆ جارێکی تر موشەكێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی كراوە. بەپێی راگەیاندنی شانەی ئەمنی پێنج هاوڵاتی بوونەتە قوربانی ٢ ژن و سێ منداڵ.
شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە" کاتیۆشاکە بەر ماڵێکى نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا کەوتوە و سێ کەسی کوشتوە و چوار کەسى دیکەشى بریندار کردوە".