سۆران.. مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

درانگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە پیشەی خوێندکار بووە بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.

 

شەماڵ بێواری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزایی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی رابردوو ئاگادار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بەبوونی کەسێکی بریندار بەناوی (ب م ع ) قوتابی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ دانشتووی  قەزای سۆران لە ناحیەی دیانا سەروچاوە بووە".

 

وتیشی" بەپێی وتەی داواكاری مافی كەسی دایكی گەنجەکە كە گوایە بەچەكی جۆری دەمانچە خۆی لەخۆی داوە، واتە رووداوەکە خۆکوژی بووە، بۆیە لەبەر خراپی باری تەندروستی و قوڵی برینەکەی دوای یەك كاتژمێر گیانی لەدەستدا".

 

ڕاشیگەیاند" لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران بە مەبەستی هۆکار و چۆنیەتی  مردنی، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی داد لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کرا و لێكۆلێنەوەش لە رووداوەکە دەستی پێ كردووە". 



PM:12:41:29/09/2020