شاسوار عه‌بدولواحید ئیدانەی هێرشی سەر نێردە دیبلۆماسییەکان لە هەولێر و بەغدا دەکات

شاسوار عەبدولواحید رایدەگەیەنێت" ئیدانەی هەموو هێرشەکان دەکەین بۆسەر نێردە دیبلۆماسییەکان چ لە هەولێر یان بەغدا بێت".

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند" ئیدانەی هەموو هێرشێك دەکەن کە  نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە هەولێر و بەغدا دەکاتە ئامانج".

 

وتیشی" ئەوانەی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن دژایەتی عێراق و گەلەکەی دەکەن".

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەر لایەنێکی سیاسی دژی ئەم کاروکردەوانە نەوەستێتەوە هیچ رێزێکی بۆ سەروەری و ئاشتی و ئاسایشی عیراق نییە. 

 

شەوی ڕابردوو لە راگەیاندنێکدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند " كاتژمێر ٨:٣٠ خوله‌كی‌ ئه‌مشه‌و له‌ سنوری‌ گوندی‌ شێخ ئه‌میره‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌وه‌ ٦ موشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی‌ فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ چۆڵه‌وانی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی‌ لێ نه‌كه‌وته‌وه‌". 



AM:09:53:01/10/2020