به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری دهۆك باس له‌دۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه ده‌كات له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" پێشتریش داوامان كردووه له‌ئیداره‌ی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو هه‌فته یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت زۆرباشتره له‌شاره‌كه ڕابگه‌یه‌نن، ئێستاش هه‌مان داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له‌دهۆك به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوه‌ستێنیین ئه‌وه بۆ هه‌مووان سودی ده‌بێت".
د. نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشی ته‌ندروستی دهۆك به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند"هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌دهۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان كه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو له دهۆكیش نه‌خۆشی نه‌بووه یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌بوون هه‌مووی له ده‌ره‌وه هاتبوون، به‌ڵام كاتێك كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبووه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵك حكومه‌ت بڕیاریدا كه ژیان ئاسایی بكرێته‌وه تاوای لێهات تێكه‌ڵابوون له پارێزگاكانی تره‌وه بۆ دهۆك زیاتربوو ئه‌وه بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه نه‌خۆشی زیاتر بێته دهۆك هه‌روه‌ها خه‌ڵك واتێگه‌یشتبوو كه نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مه له دهۆك یان نه‌ماوه زۆر پابه‌ندنه‌بوون به‌خۆپارێزی، ئه‌وه هۆكاری دووه‌م بوو واته كه‌خه‌ڵك هاتوچۆی ده‌كرد و خۆی نه‌ده‌پاراست به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری جه‌ژنی قوربان ئه‌و ماوه‌یه بوو كه ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆر ته‌شه‌نه‌ی كرد ئێستا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی رێژه‌ی تووشبووان زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه و یه‌كجار زیادی كردووه".
د. نزار عیسمه‌ت هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه له شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستانیش، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و زیادبوونه هه‌ر له‌زیادبووندابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌دڵنیاییه‌وه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه به‌و ئاسانیه ناكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌شڵێت: "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه هه‌مووی تێكه‌ڵ و ببێت و پابه‌ندنه‌بن به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاته نه‌خۆشیه‌كه هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه ده‌بێت و هه‌ر ته‌شه‌نه ده‌كات".
د. نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌نی ئیداری، "ئێمه وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌و شێوه‌یه بگات به‌فه‌رمی داوامانكرد له‌ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك كه ئێمه پێویستمان به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌فته بێت زۆر باش ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك مانگ بێت باشتریش ده‌بێت ئه‌وكات له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشیه‌كه كه‌متر بڵاوده‌بێته‌وه".
وتیشی: "به‌ڵام به‌داخه‌وه وا دیاربوو خه‌ڵك زۆر داوای ده‌كرد كه ژیان ئاسایی بكرێته‌وه له هه‌موو كوردستان ژیان ئاسایی كرایه‌وه هه‌روه‌ها له عیراقیش ئاسایی كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان وای لێهات كه زۆر ئه‌سته‌م بێت له‌سه‌ر ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد ژیان ئاسایی بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌پێشتردا ماوه‌یه‌كی زۆر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمانكرد به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و كاته پێویستمان پێی نه‌بووبێت، ئێستا پێویستمان پێیه‌تی ئه‌مجاره‌ش داوامانكرد له پارێزگار و ژووری ئۆپراسیۆن كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوه‌ستێنین، چونكه چه‌ند خه‌ڵك زیاتر تووش بێت ئه‌و ڕێژه‌یه زیاتر پێویستییان به نه‌خۆشخانه ده‌بێت و ڕێژه‌ی مردنیش زیاد ده‌بێت".
"له‌هه‌موو پارێزگاكانی عیراق و كوردستان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رزبووه‌وه و نزم بووه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر به‌رز بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له دهۆك به‌رز ده‌بێته‌وه و تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌ڕاستی پێویستمان به‌چه‌ند رێكارێك هه‌یه، یه‌كه‌م، پێویسته خه‌ڵك هه‌مووی پابه‌ندبێت به رێكاره ته‌ندروستیه‌كان، زۆر پابه‌ندبن به به‌ستنی ماسك و دوور له یه‌كتر راوه‌ستان و هه‌روه‌ها ده‌ست شتن و تێكه‌ڵ نه‌بوون له‌گه‌ڵ نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه پێویسته زۆر پابه‌ندبێت به‌كه‌ره‌نتین كردنی خۆی و له‌ماڵ بمێنێته‌وه یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت"، د. نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك وای وت.
د. نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی وت: "تێكڕای تووشبووانی كۆرۆنا له شاری دهۆك رۆژانه له نێوان 100 تا 300 كه‌س تووش ده‌بن ئه‌وانه‌ی به‌پشكنین ده‌ست نیشان ده‌كرێن و ره‌نگه خه‌ڵكی تریش هه‌بێت و پشكنینی نه‌كردبێت، تێكڕای مردن رۆژ به‌ڕۆژ جیایه رۆژ هه‌یه 4-8 یان 10-13 واته له نێوان ئه‌و ژمارانه‌دایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك جه‌ختده‌كاته‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه ئێستا زۆر بڵاوبووەته‌وه، به‌ڵام هێشتا جێگا هه‌یه بۆ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كاندا توانا‌مان له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ین".
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه: "کەسه‌یری پشكنینه‌كان ده‌كه‌ین رۆژانه ئه‌نجامی پشكنین بۆ ئێمه دێت ئه‌وانه‌ی كه پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چێت زیاتر له‌ناو یه‌ك ماڵن، ده‌بینین 5-6 كه‌س له‌یه‌ك ماڵن، زۆربه‌ی خێزانه‌كان یه‌ك یان دوو نه‌خۆشی هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك راشیگه‌یاند: "ئێمه رۆژانه زۆر حاڵه‌تمان هه‌یه، ژماره‌ی تووشبووان كه تا ئێستا له‌دهۆك تۆمار كراون گه‌یشته 12 هەزار و 65 نه‌خۆش، ئه‌وانه‌شی كه‌چاره‌سه‌ركراون چوار هەزارو 812 نه‌خۆشه، ئه‌وه‌شی كه مردوون 266 كه‌سه كه‌ده‌كاته 2%، ئه‌و ژماره‌ی نه‌خۆشانه‌ی هه‌تا ئێستا ماون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن هه‌موویان پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه نییه، ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه‌یه بمێننه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستیان به‌ئۆكسجینه جێگای ئه‌وان ده‌بێته‌وه له‌سێ نه‌خۆشخانه، هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان پڕ نیین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده ئه‌وانه زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌خۆش چۆن ده‌توانێت چاوه‌ڕێی ئامێری هه‌ناسه‌دان بكات ئایا ژیانیان ناكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا د. نزار عیسمه‌ت وتی: "ئێمه له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی زۆرجار 30 نه‌خۆش له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردن، توانای ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌وه زیاتر نییه، واته ئه‌وانه هه‌مووی 400-500 ته‌خته/ بێده"، به‌ڵام ناكرێت زیاتر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد دابنێین چونكه سیته‌می ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه‌ئۆكسجین بگاته ئه‌و ئامێرانه نا‌توانیین زیاتر بكه‌ین، ئێمه ئێستا هه‌وڵی پلانی جێگره‌وه ده‌ده‌ین".
وتیشی: "بۆ نموونه ئێمه ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردمان زۆر هه‌یه و بۆمان دابینكردووه به‌ڵام له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه نا‌توانیین به‌كاری بهێنیین، بۆ نموونه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌توانین پێنج دانه ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد كار پێبكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆكسجین به‌شی ناكات، قه‌یرانی ئۆكسجین نییه له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ی عیراق و كوردستان تا له جیهان نه‌خۆشخانه دیزاین كراوه كه‌به‌و شێوه‌یه ئۆكسجین سه‌رف بكات، له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌جیهان له‌وانه‌یه 10-20 قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێری چڕ هه‌بێت، به‌ڵام لێره زیاتر پێویسته هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ئاسایی كه‌پێویستی به ئۆكسجینه به فشارێكی كه‌مه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌فشارێكی زۆر به‌رزه، بۆ نموونه ئێمه له ئازادی دوو كارگه‌ی ئۆكسجینمان هه‌یه ئینجا ته‌نكیه‌كی گه‌وره‌ی ئۆكسجینی شلمان داناوه و ئینجا بتڵی ئۆكسجینیش دابین ده‌كه‌ین ئۆكسجین زۆر سه‌رف ده‌بێت هه‌روه‌ها ئێستا ئێمه دوو نه‌خۆشخانه‌ی ترمان هه‌ن كه‌هه‌ردووكیان كارگه‌ی ئۆكسجینیان هه‌یه به‌ڵام ئێستا ئێمه ناچارین ئۆكسجینی شل له‌و نه‌خۆشخانانه‌ش دابنێین".
وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک ئاماژەی پێدا، سرووشتی ئه‌و نه‌خۆشیه وایه كه خه‌ڵك زۆر تووش ده‌بێت دواتر خۆی داده‌به‌زێته‌وه، ئه‌و كاته ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن سوود وه‌رگرین له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌بووه یان ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی كه هه‌بووه چاره‌سه‌ری بكه‌ن هه‌روه‌ها خه‌ڵك زیاتر پابه‌ندبێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بڵاونه‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئێستا شه‌پۆلی دووه‌م له ئه‌وروپا و هه‌ندێك جێگای تر ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها له‌ناو كوردستانیش له‌شاره‌كانی تریش ده‌ستی پێكردووه و خه‌ریكه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و شه‌پۆله ده‌گاته‌وه دهۆك جارێكی تر، "هه‌مووی مه‌ترسیه‌كه ئه‌وه بوو كه شه‌پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م تێكه‌ڵاو بێت ئه‌وكاته زۆر قورس ده‌بێت له‌سه‌ر ئێمه، زۆر خه‌ڵكی تر تووش ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر له‌و ئاسته ڕایبگرین، راگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌بینیین، یه‌كه‌میان خه‌ڵكه ده‌بێت زیاتر پابه‌ندبن به‌ڕێكاری ته‌ندروستی، دووه‌م حكومه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته ده‌بێت رێكاری ته‌ندروستی به‌دروستی جێبه‌جێ بكه‌ن له‌هه‌موو شوێنه گشتی یه‌كان، به‌دواداچوون بكات له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه ئیش ده‌كه‌ن له شوێنه گشتیه‌كان یان له‌فه‌رمانگای حكومی كه‌هه‌موویان پابه‌ندبن به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و كاته ئێمه ده‌توانین رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆنتڕۆڵ بكه‌ینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه له‌دهۆك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ترمان هه‌یه ئه‌ویش كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ره كه‌زۆر زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر بڵاوبێته‌وه، كۆنتڕۆڵی بكه‌ین چونكه تێكه‌ڵاویه‌كی زۆر هه‌یه زۆرجار "حه‌مام-یان" هاوبه‌شه، ئه‌و توانایه‌یان نییه كه‌خه‌ڵك خۆی بپارێزێت".
واته دۆخی ناو كه‌مپه‌كان له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه له‌مه‌ترسیدایه؟ د. نزار عیسمه‌ت به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "خۆی له‌مه‌ترسیدایه به‌ڵام تائێستا نه‌خێر چونكه تائێستا به‌و شێوه‌یه بڵاونه‌بوەته‌وه له ناویاندا، له‌به‌رئه‌وه ئێمه زیاتر له‌دوو مانگه خه‌ریكین له‌گه‌ڵ UN و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان كه له‌گه‌ڵ ئێمه ئیش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك رێكاری دروست بۆ ئاواره‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو كۆرۆنا له‌ناویاندا بڵاوبێته‌وه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، بتوانیین زوو نه‌خۆش ده‌ست نیشان بكه‌ین وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندی هه‌بووه كه‌ره‌نتین بكه‌ین له‌ناو كه‌مپ یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشی بڵاونه‌كه‌نه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كه هه‌روه‌ها به‌دروستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ین له‌نه‌خۆشخانه‌كان، تائێستا شوێنی كه‌ره‌نتین له‌ناو كه‌مپه‌كه یان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه بۆ خه‌ڵك دروست نه‌كراوه، كۆبونه‌وه‌یه‌كمان هه‌بوو داوامان كردووه لهUN زیاتر یارمه‌تی پارێزگای دهۆك بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌گه‌ر "خوانه‌خواسته" نه‌خۆشی بڵاوبێته‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كه زۆر به‌خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه زیاتر له‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی دهۆك بڵاوده‌بێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كه خه‌ڵكی نه‌خۆشی تێدایه و به‌ته‌مه‌نیشی تێدایه له‌وانه‌یه بارودۆخی ته‌ندروستییان زۆرباش نه‌بێت بارودۆخی جه‌سته‌یی و ده‌رونیش به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، ئه‌و كاته مه‌ترسی به‌دڵنیاییه‌وه زیاتر ده‌بێت".