وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستە زیاتر لە ٣١ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاك بوونەتەوە".
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێستە هەموو هەوڵێكی وەزارەتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەمكردنەوەی تەشەنەی ڤایرۆسەكەیە".
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاند" ئەوەی جێی دڵخۆشییە تا ئێستە زیاتر لە ٣١ هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، ئەوەیش دەكاتە سەدا ٦٣ی كۆی تووشبووان و ژمارەیەكی زۆری تووشبووانیش لەژێر چاودێریدان".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه سێ ملیار دیناری دیكه ته‌رخانكراوه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌م ماوه‌یه كه به‌ره‌و وه‌رزی سه‌رما ده‌چین، له پێناو ئاماده‌كاری زیاتر بۆ دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر.