ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ له شاری سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان، ١٦ نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه گواستراونه‌ته‌وه".
د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە" سەبارەت بەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی رۆیالی تایبەت لە شاری سلێمانی كەوتەوە، نەخۆشخانەکە بە قەبارەی ٢٥ قەرەوێلەییە".
وتەبێژەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگاندوە" ١٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون لەو كاتە، بۆ سەلامەتی نەخۆشەکان، هەموویان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی تر".
وتیشی" خۆشبەختانە هیچ نەخۆشێك لە كاتی ئاگركەوتنەوەكە لە هۆڵی نەشتەرگەری نەبووە، زیانی گیانیش نەبووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە بەشی سەرەوەی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ تایبەت لە شەقامی تووی مەلیكی شاری سلێمانی كەوتەوە.