لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێك كوژرا

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا.

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "مێهدی زارعی" ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵسەی خوارووی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.



PM:11:08:03/10/2020