یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

ئەندامی لیژنەی فەتوا، مامۆستا ئەحمەدی شافیعی سەبارەت بە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لێدوانێكی بڵاوكردەوە.

مامۆستا ئەحمەدی شافعی بە ماڵیەڕیSNNی ڕاگەیاند، تاوەکو کۆتا ڕۆژی ئەم مانگە ئەوان ناتوانن لە(١٠٠%) بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بدەن، چونکە لەسەرجەم وڵاتانی جیھان ڕۆژێک بەر لەھاتنی مانگی ڕەمەزان لیژنەی بینینی مانگ لەڕێگەی ئامێری تایبەتەکانەوە ھەوڵی بینینی مانگ دەدەن، ھەرکاتێکیش مانگ بینرا ئەوا ئەو ڕۆژە دەکەنە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

وتیشی" ئەوەی ئێستا ھەیە ڕۆژی (٢٨)ی ئەم مانگەیان بەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان داناوە ئەگەر لەم شەوەدا لیژنەی بینینی مانگ مانگیان بینی ئەوائەو ڕۆژە دەکەنە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان، ئەگەر مانگیش نەبینرا ئەوا ڕاستە‌و خۆ ڕۆژی دواتر واتە  (٢٩) مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ، لەئێستاشدا ناتوانین یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاریبکەین، چونکە لەنێوان ھەردوو ڕۆژی (٢٨‌و ٢٩)ی ئەم مانگە یەکلاینەبۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی پەیمانگای فەلەکناسی  بۆ توێژینەوەی  فەلەکی و جیۆفێزیایی رایگەیاند  ٢٩ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە ، حاتم عەودە سەرۆکی پەیمانگای فەلەکناسی رایگەیاند  بە پشت بەستن بە بینی مانگ و ھەروەھا  ژمارەی رۆژەکانی مانگە عەرەبیەکان مانگی شەعبان ٣٠ رۆژە و کۆتا رۆژیشی دەکەوێتە ٢٨ ی ئەم مانگەوە رێکەوتی ٢٩ی مانگ کە رۆژی یەک شەممە دەکات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت  ،ھاوکات سەرۆکی پەیمانگای فەلەکناسی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەھۆی ئەوەی ژمارەی رۆژەکانی مانگە عەرەبیەکان لە نێوان ٢٩-٣٠ دایە ھیچ کاتێک دوو مانگ بە دوای یەکدا ٣٠ رۆژ نابێت و لەبەرئەوە رەمەزانی ئەمساڵیش ٢٩ رۆژ دەبێت .



PM:02:27:02/06/2014