سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت" سەرۆكی حكومەت بابەتێك دەخاتەڕوو، دەكرێت پەرلەمانتار بەشداربێت لەو گفتوگۆیە بۆ دەوڵەمەندكردنی بابەتەكە بەڵام ناتوانێت پرسیار بكات".
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌یه كه ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له مادده‌ی 66 له‌بڕگه‌ی 2-دا هاتوه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت داوای دانیشتنكی تایبه‌ت بكات بۆ خستنه‌ڕو و گقتوگۆكردنی ئه‌و بابه‌تانه، وه‌كو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا له‌ئارادان، په‌تای ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا، دۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌یه‌وه‌ندنیه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان واته ئه‌و داواكارییه داواكاریه‌كی په‌یڕه‌وییه".
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ناو ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌هیچ شێوازێك بابه‌تی پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه نایه‌ته كایه‌وه كه‌به‌پێی مادده‌ی 66 له‌بڕگه‌ی 4دا هاتوه، له‌هه‌مان كاتدا له‌بڕگه‌ی 5 دا هاتوه كه‌هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌توانێت به‌شداری گفتوگۆ بكات.
مونا قه‌هوه‌چی ڕوونیكرده‌وه: گفتوگۆ واته به‌شێوازێك كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بابه‌تێك ده‌خاته‌ڕوو، ده‌كرێت په‌رله‌مانتار به‌شداربێت له‌و گفتوگۆیه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه به‌ڵام ناتوانێت پرسیار بكات چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی تره و مادده‌یه‌كی تره كه له‌مادده‌ی 68 هاتووه بابه‌تی پرساندنه، وه به‌پێی ئه‌و داواكارییه‌ی "به‌ڕێزیان" ئێمه ئه‌م دانیشتنه‌مان ته‌رخانكرد بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی پرساندن.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی داواكاری به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بۆ پرساندنی حكومه‌ت، قه‌هوه‌چی وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌م یاداشته كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، وه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نوسراوی یاداشته‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌په‌یڕه‌و كاته‌كه‌ی دیاریكردووه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دێته په‌رله‌مانی كوردستان، واته لێره‌دا بابه‌تی پرساندن جیایه له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ".
هه‌روه‌ها وتیشی" ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ده‌مه‌وه هاتنه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاداشته‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر فراكسیۆنێك ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، ئێمه به‌خاڵی په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به‌ڵام یاداشتی پرساندن بێگومان ده‌بێت نوسراو ئاراسته‌كراوه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوانه بكه‌ین، وه‌ڵامه‌كه‌شی ده‌بێت به‌شێوازێك بێت پڕ به‌زانیاری و به‌دۆكیومێنت بێت، واته له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتاران بێت كه‌به‌رچاو ڕوونیه‌كی باشیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه‌ی كه له‌ناو یاداشته‌كه‌دا هه‌یه".
به‌ڵام بۆچی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مان؟ مونا قه‌هوه‌چی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه" ده‌بێت بارودۆخ به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیشی بۆ بكرێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی 3 ی 2020 كه به‌هۆی په‌تای ڤایڕه‌سی كۆرۆنا هه‌موو دامه‌زراوه‌كان به په‌رله‌مان و به‌حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كان كاره‌كان لاوازكراوه، نه‌ده‌توانرا وه‌كو ڕۆژانی ئاسایی هه‌موو ڕۆژێك كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، وه په‌رله‌مانی كوردستانیش نه‌یتوانی چه‌نده‌ها دانیشتن ئه‌نجام بدات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه چوو هه‌ندێك باشتر بوو ئێمه هه‌وڵماندا دانیشتنه‌كان چڕ و پڕ بكه‌ینه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژ دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵك".
قه‌هوه‌چی ڕاشیگەیاند" هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونیه‌كی باش ده‌بێت بۆ دۆخه‌كه كه‌خه‌ڵك ده‌زانێت بۆچی مووچه له‌كاتی خۆی نادرێت؟ وه بۆچی حكومه‌ت ناچار بووه به بڕیاری بڕینی 21% یاخود 18%؟ واته ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه بۆ خه‌ڵكیش ڕوون ببێته‌وه".