راپۆرتی گۆڕان لە پەرلەمان رەخنەگرانەبوو لە حکومەت



سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رەخنە لە ئەدای حکومەت گرت و وتی "سیمای دوو ئیدارەیی بەردەوامە".


لە وتاری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کە گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆن خوێندیەوە وتی " سیمای دووئیدارەیی ونەبونی هێزی نیشتیمانی  ورێکنەخستنەوەی داهات بەردەوامە، راشیگەیاند، ئەگەر نەتوانین دامەزراوەی نیشتیمانی دروست بکەین ئەوا هەرقسەکردنێک لەسەر چاکسازی بنەمایەکی بەتاڵی هەیە".


هەروەها وتیشی " خراپی بەرێوەبردن لە ٢٩ ساڵی رابردوودا حزبی خاوەن سامانی زۆر و حکومەتی قاسە بەتاڵ و بەرپرسی دەوڵەمەندوهاوڵاتی هەژاری بەرهەمهێناوە"
گوڵستان سەعید وتیشی " یاسای چاکسازی ئەنجامێکی بەرهەمداری نەبوە ونەبوەتەهۆی زیادبونی داهاتی گشتی".
 


PM:02:06:05/10/2020