پاش گەڕانەوەی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

لە پاش گەڕانەوەی گەڕانەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ كۆشكی سپی و چاكبونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆسێ شەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبویەوە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، كە رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوودا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە رێژەی ٤% لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە چاكبونەوەی و گەرانەوەی بۆ كۆشكی سپی نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی. 




PM:03:54:06/10/2020