بەپەلە.. دانانی وەزیرەكانی یەكێتی یەكلایی بووەوە (نوێكراوەتەوە)
دانانی وەزیرەكانی یەكێتی بۆ ئەو پۆستانەی بەریانكەوتووە یەكلایی بووەتەوە، تەنها وەزارەتی شەهیدانو ئەنفالكراوەكان ماوەتەوە.
لەو وتووێژە بچوكانەی نێوان ئەندامانی مەكتەبی سیاسیو جێگری یەكەمو هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەچەند رۆژی رابردوودا سازكرا، پرسی دانانی وەزیرەكانی یەكێتی یەكلایی بووەتەوەو تەنها وەزیری شەهیدانو ئەونفالكراوەكان ماوەتەوە.
بەپێی ئەو رێكەوتنە كە دوێنێ 1ی حوزەیران دوا رێكەوتنی لەسەر كراوە، وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەدرێت بە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری تەندروستی د. رێكەوت حەمە رەشید لەپۆستەكەیدا دەمێنێتەوە، د. یوسف گۆران دەكرێت بە وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری رۆشنبیری دەدرێت بە فریاد رەواندزی، پێنجەم وەزیری یەكێتی كە وەزیری شەهیدانو ئەنفالكراوەكانە، كاندیدی بەهێز بۆ ئەو پۆستە لیوا چەتۆ گەرمیانییە، بەڵام تا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە.
PM:03:05:02/06/2014