دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوا دەکەوێت



ماڵپەڕە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە دابەشنەکراو دواخرا.


کەناڵی ئەلسومەریەی عێراقی بڵاویکردەوە، لەبەرئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی نەگواستۆتەوە بۆ بانکەکانی ئەمەش بۆتە هۆی دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق.


ئەو میدیایانە ئاشکرای دەکەن کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی بەسەر مووچەخۆرانی عێراق.

 
بەم پێیەش پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم لە بەغداوە رەوانەبکرێت، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو زانیاریانەی کە هەندێک میدیا ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویان کردەوە کە شەممە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم.

 


PM:05:48:07/10/2020