وەزارەتی تەندروستی عێراق دۆخی ئەمڕۆی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی حکوومەتی عێراق رایگەیاند " لە ٢٤ کاتژمێری رابردووودا ٧٣ تووشبووی کۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق گیانی لە دەستداوە".


لە راگەیاندێکدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە رایگەیاند " ٣ هەزار و ٩٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند".


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٣٩١ هەزار و ٤٤ کەس.


کۆی مردوانیش لە عێراق بەپێی راگەیاندنەکە ٩ هەزار و ٦٠٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.
 


PM:06:17:07/10/2020