سربڕینی كچه كوردێك به ده‌ستی باوكی لەئێران هه‌را ده‌نێته‌وه
پاش ئەوەی كچێكی تەمەن 18 ساڵ لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستگیر دەكرێت‌و دواتر باوكی كچەكەی سەردەبڕدرێت، ئەمەش لەنێو میدیای ئێران‌دا هەرای نایەوە.
له شاری كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له لایه‌ن باوكییه‌وه به بیانووی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێ، له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه نییه كه كچه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێك بووبێ و ته‌نیا له‌ناو یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی كوڕی بینراوه.
كچه‌كه ناوی عاتیفه‌یه و سه‌ره‌تا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ و باوكیی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕێك گرتوویانه، باوكه‌كه‌ش به‌بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف به چه‌قۆ كچه‌كه‌ی ده‌كوژێ.
باوكه‌كه پاش ئه‌و رووداوه ده‌ستگیر كراوه به‌ڵام هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه پاش ئازادكردنی كچێكی تری كه 16 ساڵی ته‌مه‌نه ده‌كوژێ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له میدیاكانی ئێران كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌توندی ئیدانه‌ی توندوتیژی دژی كچان و ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن. زیاترین به‌كاربه‌رانیش هۆكاری ئه‌و رووداوه بۆ هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی پۆلیس دژی كچان و كوران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گه‌رێننه‌وه.
هوشه‌نگ پور بابایی پارێزه‌ری دادگا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه ده‌ڵێ:كاتێك پۆلیس كچ و كوڕ له ناو شه‌قامه‌كان ده‌ستگیر ده‌كا نابێ هه‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان دژی منداڵه‌كانیان بجوڵێنێ كه رووداوی له‌وجۆره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
PM:03:58:02/06/2014