ڤیدیۆ.. نانسی عەجرەم لە چاوپێکەوتنێکدا لە پڕ دەستدەکات بە سەما

ئەستێرەی گۆرانی عەرەبی نانسی عەجرەم لە چاوپێکەوتنێک لەسەر گۆرانییەکانی و دوا بەرهەمی لە ناکاو هەڵدەسێت و دەستدەکات بە سەما.


ئەو ڤیدیۆیە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە نانسی پێشان دەدات لەگەڵ بێژەرەکە و وەڵامی پرسیارەکانی دەداتەوە، لە پڕ هەڵدەسێت دەستدەکات بە سەما، ئەمەش بۆتە خۆشحاڵی فانەکانی و بەرۆح سووکی ناوزەدی دەکەن. 

 
نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ێ‌ە) و (یا سلام) وە (ێ‌ە ونص) بەجیھان ناسێنرا. 
 
 
نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی بەدەستهێناوە، بێ جگە لەکاری گۆرانی چڕین کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی عەرەب ئایدل. 

 


PM:12:44:08/10/2020